ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ڕووسیا هەوڵیداوە سوود لە کەمیی بڕى بەرهەمهێندراوى سووتەمەنی جیهانی وەربگرێت لە کاتى پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوچوارچێوەشدا دەستیکردووە بە فرۆشتنى ئەو جۆرە غازەى کە سزاى بەسەرداسەپێندراوە بە وڵاتانی ئاسیا بە نرخێکى کەمتر.
ئاژانسەکە دەشڵێت: هەفتەی ڕابردوو ڕووسیا بە ڕێژەى کەمتر لە 40% ـى نرخى جیهانى غازى بە چەند وڵاتێک فرۆشتووە لەوانەش هیندستان، چین و بەنگلادیش.
ئەوەش لەکاتێکدایە، داخستنی گەرووی هورمز و هێرش بۆ سەر وێستگەی LNG لە قەتەر کە وایکرد یەک لەسەر پێنج بڕى بەرهەمهێنانى غاز لە جیهاندا کەم بێتەوە ئەوەش وایکرد بەنگلادیش و هیندستان بە دوایی وڵاتێکى دیکەدا بگەڕێن تا غازى لێوە هاوردە بکەن.