ڕاستەوخۆ

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: بڕیارەکانی وەزارەت نهێنین و بەدەستی منیش ناگەن

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت پێدانی کەرتی تەندروستیی بە کەرتی تایبەت بە یاسایی کراوە و نوسراوەکانی وەزارەت نهێنین و بەدەستی ئەویش ناگەن.

reset font size increase font size

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە بارەی پێدانی نەخۆشخانەی حکومیی بە کەرتی تایبەت، بە میدیاکانی ڕایگەیاند، "بابەتەکە دەمێکە هەیە و هاتنەوە ناوەوەی کەرتی تایبەت بۆ پڕۆسەکە بە یاسا ڕێکخراوە، هاوشێوەی پێدانی تەندەرەکان کە حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت بیکات و چەندین جار ئەوەی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش گوتوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرکات نوسراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی نهێنین و تەنات بە دەستی ئەویش ناگات کە بریکارە، ئاگاداریش نییە کە لە ژێر ناوی کۆنبوون یان بچوکیی نەخۆشخانەکان و دروستکردنی باڵەخانەی نوێ، نەخۆشخانە حکومییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەکان. گوتیشی، "بۆ وردەکارییەکانیش، زۆرینەی ئەوانەی لە وەزارەتن، ئەگەر بڵێین ئاگەدارین خوا دەمانگرێت."

لە بارەی دامەزراندنی دەرچوانی بەشی پزیشکی زانکۆی ئەمریکی دهۆکیشەوە ئاماژەی بەوەدا، سەرباری ئەوەی کەمبوونەوەی کارمەند و پەرستار لە نەخۆشخانەکان و دانەمەزراندنی دەرچووان وایکردوە پەنا بۆ سیستیمی خۆبەخشی ببرێت، کە هەڵە و ناچارییە، کەچی بە نادادیی و بە نوسراوی نهێنی دەرچوی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک دادەمەزرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.