ڕاستەوخۆ

برای مەیسەم و موجتەبا وەیسی: داوا دەکەین ڕۆژی شەهیدبوونیان بکرێتە ڕۆژی کتێب و کتێبخانە

reset font size increase font size

برا گەورەی هەردوو چالاکوانی کۆچکردووی یارسان، عەبدوڵڵا وەیسی، لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوا دەکات ڕۆژی شەهیدبوونی براکانی وەک "ڕۆژی کتێب و کتێبخانە" بناسرێت، بۆ ئەوەی ڕێڕەوە کولتووری و ناسنامەییەکەیان بە زیندوویی بمێنێتەوە.

عەبدوڵڵا وەیسی، برای گەورەی مەیسەم و موجتەبا وەیسی، لە ڤیدیۆکەیدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ خەڵکی کوردستان کە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیدا هاوخەمییان کردوون، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێز لە خەبات و میراتی فەرهەنگیی براکانی بگیرێت.

ئەو داوای لە سەرجەم لایەنەکان و خەڵکی ناوچەکە کرد بە دیاریکردنی ڕۆژی گیانلەدەستدانیان وەک "ڕۆژی کتێب و کتێبخانە"، بەردەوامی بەو ڕێبازە فەرهەنگییە بدەن کە براکانی لەپێناویدا تێکۆشان.

مەیسەم و موجتەبا وەیسی، دوو کەسایەتیی ناسراو و خۆشەویستی پەیڕەوی ئاینی یارسان بوون لە کرماشان.

ئەوان هاوکات دامەزرێنەری کتێبخانەی "دەرە درێژ" بوون لە کرماشان و وەک یەکێک لە ڕێکخەرە سەرەکییەکانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردی لەو ناوچەیەدا دەناسران.

ڕۆژی پێنجشەممە، 28ی ئایاری 2026 ، دوای ئەوەی حەشارگەکەیان لە گوندێکی سەر بە قەزای دالاهۆ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گەمارۆدرا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانیان لەدەستدا.

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بووە، لە کاتێکدا میدیا فەرمییەکانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێکدادانی چەکداری ڕوویداوە.

دەقی ڤیدیۆیی پەیامەکە:

https://www.facebook.com/reel/1538642070972157

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.