لیواكانی قەسام، باڵی سەربازی حەماس پشتیوانی خۆی بۆ هێرشهكانی ئیران بۆ سهر بنكهكانی ئهمریكا له وڵاتانی ناوچهكه دهربڕی و دهڵێ، ئیسرائیلی دوژمن بە پاڵپشتی ئەمریکا بەردەوامە لە خراپەکاری و توندوتیژی لە ناوچەکەمان.
لیواكانی قەسام له راگهیهنراوێكدا رایانگهیاند، ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئیسرائیل و ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە ئامانج گرت وەک درێژە پێدەرەی جینۆسایدەکانی پێشوویان لە غەزە، لوبنان، یەمەن.
دهشڵێن، هاوخەمی خۆمان بۆ خەڵکی ئێران دەدەبڕین، کە رووبەڕووی ئەو شەڕانگێزییە بووەنهتە، جارێکی دیکە دووپاتیدەکەینەوە هۆکاری سەرەکی هێرشەکان پشتگیریکردنی فەڵەستینە، پشتیوانی لە وەڵامدانەوەکانی ئێرانیش دەکەن بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل.
قهسام داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات، پشتیوانی ئێران بکەن، چونکە ئەگەر هێڵی بەرگریی ئێران بشکێت دەبێیت چاوەڕێی کەوتنی خۆشیان بكهن.