باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی توند لە بارەی تێکچوونی دۆخی ئەمنی بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لە پلاندانان بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی واشنتن، هاوکات ڕەخنە لە بەردەوامیی پاڵپشتییە داراییەکانی ناو حکومەت بۆ ئەو گروپانە دەگرێت.
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداریی ئەوەدەدات، گروپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن لە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ، بەتایبەت بۆ سەر هاوڵاتییان و بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا بەشێک لە لایەنە عێراقییەکانی نێو حکومەت بەردەوامن لە دابینکردنی سەرچاوەی داهات بۆ گروپەچەکدارەکان و پاڵپشتیی داراییان دەکەن.
هاوکات داواشیکردوە، ئەمریکییەکان عێراق بەجێبهێڵن. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کە دەیانەوێت گەشتی ئاسمانیی لەڕێگەی عێراقەوە ئەنجامبدەن، مەترسییەکانی شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکان لەبەرچاوبگرن.