هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر قەزای سۆرانی سهركۆنه كردو دهڵێ، هێرشهكه ههوڵێكه بۆ پهلكێشكردنی ههرێمی كوردستان بۆ ناو جهنگ.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستان هەوڵدانێکە بۆ پەلکێشکردنی هەرێم بۆ ناو جەنگێکی نەخوازراو و ئەم هێرشەش بەشێکە لە پیلانێکی یەکگرتووی هێزەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، "پێویستە هەموو لایەک ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقی خۆی جێبهجێ بكات و هەڵوێستی لەبەرانبەر هێرشهكه هەبێت".
گوتیشی، "بە هیچ شێوەیەک قبوڵى ناکەین کورد بکرێت بە بەشێک لە شەڕەکەو هێرشی بکرێتەسەر، دڵ و گیانمان لەگەڵ هەولێرە".
هاوكات، سەرخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدەکان كرد و و هیوای زوو باشبوونهوهشی بۆ برینداران خواست.