بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌یه‌وێت به هاوكاریی كۆمپانیای (ئۆلیڤه‌ر ویمه‌ن)ـی جیهانیی و چه‌ند بانكێكی دیكه، كێشه‌ی سزادانی ئه‌و بانكانه چاره‌سه‌ر بكات كه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د داود سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی حه‌واڵه له بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئۆلیڤه‌ر ویمهنی جیهانیی و چه‌ند بانكێكی دیكه، له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كان و خستنه‌ڕووی دۆلار.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و گرفتی ئه‌و بانكانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه به‌هۆی سزادانیانه‌وه بێبه‌ش كراون له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی ناوه‌ندیی گوتوشیه‌تی، فه‌رمانگه‌ی حه‌واڵه ده‌ره‌كییه‌كان و فه‌رمانگه‌ی چاودێریی بانكه‌كان، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێوشوێنه نوێیانه ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه‌كانی ده‌ربكه‌ون.
به‌هۆی سزادانیان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له بانكه‌كانی عێراق ناتوانن مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه بكه‌ن، له‌وانه (بانکی ئەنساری ئیسلامیی، ئەلقابز، ئاسیا، بابلی، شەرقلئەوسەت، ئیسلامی عەرەبی، ئیتیحاد، جنوبی ئیسلامی).