ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی و عه‌ممار حه‌كیم پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان تاوتوێكرد

reset font size increase font size

سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌ و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیوویەتی، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بووه‌، تێیدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوه.‌

ده‌شڵێت، هه‌ردوولایان جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری خۆیدا کردووه‌ته‌وه‌، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.