ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی: لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەی گرنگە یەکڕیزیی هەموو کوردە

reset font size increase font size

 

سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە پەیامێکى بۆ نەورۆزى ئامەد دەڵێت: ئیشەڵا بە زووترین کات دێمە خزمەتت هەڤاڵ ئاپۆ بەرنامەکەت بەیەکەوە تەواو دەکەین، جەختی لەوەشکردەوە کە لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەی کە گرنگە یەکڕیزی ئێمەیە، یەکڕیزی هەموو کوردە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ئاهەنگی جەماوەریی نەورۆزی ئامەدەوە پەیامێکی ڤیدۆیی ئاراستەی بەشداربووانی ئاهەنگەکە و باکووری کوردستان کرد و دەڵێت: لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەی کە گرنگە یەکڕیزی ئێمەیە، یەکڕیزی هەموو کوردە و یەکڕیزی هەرچوار پارچەی کوردستانە.

گوتوشیەتى: سلاوێکی تایبەت و ڕێزێکی تایبەت بۆ هەموو لایەنێک کە بەشداربووە لەو پرۆسە ئاشتییەی کە جەنابی هەڤاڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد.

دەشڵێت: ئینشائەڵا بە زووترین کات دێمە خزمەتت هەڤاڵ ئاپۆ، ئینشائەڵا بەرنامەکەت بە یەکەوە تەواو دەکەین، ئینشائەڵا بە زووترین کات بە ئازادی دەتبینین.

باسىلەوەشکردووە: هەمووتان دەزانن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر بۆ ئێوە بووە، ئا لێرە بەڵێنێکتان پێدەدەم، هەر بۆ ئێوە دەبێت، هەر بۆ ئێوە خەبات دەکات و هەرهەمووتان سەر سەر و سەرچاومان.

لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە: خۆتان دەزانن سرووشتێکم هەیە ئەوەی دەیڵێم جێبەجێی دەکەم، ئا لێرە بەڵێنتان پێدەدەم ساڵێکی دیکە بە ڤیدیۆ من نابینن، ساڵێکیتر لە خزمەتاندا دەبم.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.