وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ نه‌چێت بۆ وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ی، به شێوه‌یه‌كی كاتیی ڕایده‌گرن.
تالیب حەسەن، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاندووه، داوایان له بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک كردووه، ناوی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەیان بۆ بنێرن، کە زیاتر لە دوو مانگە نەهاتوون بەشەخۆراکهكهیان وەربگرن.
پلاندانانی وه‌زاره‌تی بازرگانیی پێیوایه، هه‌ر كه‌سێك زیاتر له دوو مانگ به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت، واته پێویستی پێی نییه، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، بۆیه پێویسته بدرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیانه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ڕێكاره‌كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیی جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر بریكارێك ناوه‌كانیان بۆ نه‌نێرێت، سزای ده‌ده‌ن.
پێشتریش ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه‌یان له ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار زیاتر بووه، به‌شه‌خۆراكیان ڕاگیراوه.