ڕاستەوخۆ

بازرگانیی عێراق داوا لە بریکارەکان دەکات بەخێرایی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش بکەن

reset font size increase font size

لە راگەیەندراوێکدا ریاز مەهدی ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بازرگانیی و چاودێری لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک، ئەو بەشەخۆراکەی پێیان دەدرێت، دابەشی بکەن بەسەر هاوڵاتییان و لای خۆیان نەیهێڵنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، نابێت بریکاران بەشەخۆراک لە کۆگا ناتەندروستەکاندا بهێڵنەوە، چونکە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەشێک لە خۆراکەکان تێکدەچن.

دەشڵێت، تەواوی ستافەکانی چاودێریی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ چاودێریکردنی کارەکانی بریکارانی خۆراک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.