وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، جه‌نگی ئێران جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی نییه و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئاشتیدایه.
له میانی گوتارێكیدا كه له په‌رله‌مانی ئوستورالیا پێشكه‌شی كرد، بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا باسی له‌وه‌ش كرد، ئەمریکا و ئیسرائیل پیش دەستپێکردنی هێرشەکانیان بۆسەر ئێران، هیچ ڕاوێژ و گفتوگۆیان لەگەڵ ئه‌ڵمانیا نەکردووە، بۆیە نامانەوێت خۆمان بخەینە ناو ئەم ململانێ گەورەیەوە، کە هیچ ستراتیژ و ئامانجێکی ڕوونی نییە.
بۆریس پیستۆریۆس، داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد کۆتایی بە جه‌نگ بهێنن و ئاگربەست ڕابگەیەنن، چونكه ئه‌ڵمانیا هاوكار و پشتیوانی ئاشتییه نه‌ك جه‌نگ.
لە بارەی داخستنی گەروی هورمز و لێکەوتە ئابورییەکانیەوە، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا باسی له‌وه كرد، ئەم جه‌نگه کارەساتێکی گەورەی بۆ ئابووریی جیهان دروستکردووە و کاریگەرییەکەی لە ئێستاوە بە تەواوی دەرکەوتووە.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هیچ پێویستییه‌كیان به هاوكاریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ نه‌ماوه و خۆیان ئێرانیان تێكشكاندووه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه له‌بیر ناكه‌ن.