ڕاستەوخۆ

ئەگەری کۆبوونەوەی عێراقچی لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد

reset font size increase font size

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی عێراقچی بۆ ئیسلام‌ئاباد و پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گەشتی ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، نوێنەرانی دۆناڵد ترامپ بۆ پاکستان، تاران ڕایدەگەیەنێت کە هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجامدانی دیدار لە نێوانیاندا بوونی نییە.

ئاژانسی ئەکسیۆس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا لە پاکستانە، ئەگەری هەیە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارد کوشنەر، نێردراوانی تایبەتی ئەمریکا کۆببێتەوە.

ئەم لە کاتێکدایە ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران دوای سەردانەکەی عێراقچی بۆ ئیسلام‌ئاباد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە هیچ پلانێک بۆ دیدار لە نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێراندا بوونی نییە، نووسیویەتی، عێراقچی بۆچوونەکانی ئێران دەگەیەنێتە لایەنی پاکستانی.

هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئێرانییەوە ئاشکرای کردووە، عێراقچی لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسلام ئاباد، وەڵامێکی نووسراوی ئێران بۆ پێشنیازی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکای پێیە.

ئەم پێشهاتە نوێیە دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی سێشەممە ڕایگەیاندبوو، ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ دەکاتەوە تا ئەو کاتەی تاران پێشنیازەکەی دەنێرێت و گفتوگۆکان کۆتایییان دێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی، بڕیارە هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارد کوشنەر ڕۆژی شەممە بگەنە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.