ڕاستەوخۆ

 ئەکسیۆس: واشنتۆن و تاران لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکبوونەتەوە

reset font size increase font size

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، واشنتۆن و تاران لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکبوونەتەوە بە جۆرێک ڕێککەوتنەکە هەڵگرتنی سزاکان و کردنەوەی گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاماژەى بەوەشکردووە، واشنتۆن و تاران زۆر نزیک بوونەتەوە لە واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانی ئەمریکا چاوەڕوانن لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا، ئێران وەڵامی چەند خاڵێکی سەرەکی داواکانیان بداتەوە تا ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەردوو وڵات ئەو کۆت و بەندانە هەڵدەگرن کە خستوویانەتە سەر هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و ئێران پابەند دەبێت بە ڕاگرتنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم، کە یەکێک بوو لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوولا.

گوتوشیانە، لە بەرامبەردا، واشنتۆن سەرجەم سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت و پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە لە بانکە جیهانییەکاندا ئازاد دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.