ڕاستەوخۆ

ئەنجومەی وەزیرانی ئەوروپا تاوتوێی بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

reset font size increase font size

لیژنەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارانەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون کۆدەبێتەوە، لە سەرووی هەمووشیانەوە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).

کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا، سێ مانگ جارێک بە مەبەستی چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە رێکدەخرێت و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی ئەمجارەدا کە لە نێوان رۆژانی 9 بۆ 11ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، پێداچوونەوە بۆ دۆسییەکانی 27 وڵات بکرێت کە شەش دۆسیەیان تایبەتن بە تورکیا.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکەش، یەکێک لە سەرەکیترین ئەو دۆسیانەی تاوتوێ دەکرێن، بڕیارەکەی رۆژی 22ـی کانوونی دووەمی 2020ی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە تایبەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش.

 تێیدا جەخت کراوەتەوە مافەکانی دەمیرتاش پێشێلکراون لەڕێگەی دەستگیرکردنی بەبێ بوونی بەڵگەی دروست لەسەر ئەنجامدانی تاوان، هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانی لەسەری بە مەبەستی سەرکوتکردن و سنووردارکردنی ئازادیی سیاسی، و دەستپێکردنی دادگاییکردن بە مەبەستی سزادانی لەسەر لێدوانە سیاسییەکانی.

بەپێی مادەی 46ـی رێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام پابەندکەرن، بەڵام تورکیا کە خۆی ئەندامە لەو دادگایەدا، تاوەکو ئێستا سەرجەم بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی پشتگوێ خستووە و جێبەجێی نەکردوون.

 ئەم کۆبوونەوەیەش وەک گوشارێکی نوێی ئەوروپا دەبێت بۆ سەر ئەنقەرە بە مەبەستی ملکەچبوونی بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.