ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا تاوتوێی دەسەڵاتە سەربازییەکانی ترەمپ دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبێتەوە و تاوتوێی پڕۆژە یاساییەک بکات کە توانای بەردەوامبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ درێژەدان بە چالاکییە سەربازییەکان لە ئێران بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس دەکات.

پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەلایەن تیم کەین، سیناتۆری دیموکراتەکانی ڤێرجینیایەوە ئامادەکراوە، مەبەست لێی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی سەرۆکی ئەمریکایە و دەبێتە تاقیکردنەوەیەک بۆ هەندێک لە لایەنە ڕاستڕەوەکانی حزبی کۆمارییەکان، کە ساڵانێکە پاڵپشتی بەڵێنەکانی ترەمپ دەکەن کە ئەمریکا لە شەڕەکانی دەرەوە دوور بخاتەوە.

که‌ین وتی: “هەموو کەسێک دەبێت ڕایبگەیەنێت کە ئایا لەگەڵ ئەم شەڕەیە یان لە دژییەتی"

دەشڵێت، لە کۆبونەوەکەدا دەنگ دەدەین لەسەر ئەوەی کە ئایا دەمانەوێت ڕۆڵەکانمان؛ کە بەنرخترین سەروەت و سامانمان لەم وڵاتەدا، بنێدرین بۆ شەڕێک کە لە کۆتاییدا دکرێت وەک کۆتایی ئەو شەڕانە بێت کە ئەمریکا  لەو ناوچەیەدا ئەنجامیداون و دوای جێیهێشتوون.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕەخنەی توند لە تره‌مپ دەگرێت و دەڵێت، "تره‌مپ وتوویەتی ئێمە بەردەوام دەبین لە بۆردومانکردنی ئێران تا بڕیار دەدەین بوەستین. دواتر بڕیاردان لەسەر گەلی ئێرانە... نازانم بیر لە چی دەکاتەوە یان تەنانەت چی بۆ گرنگە؟".

هەر لەم بارەیەوە چاک شومەر سەرۆکی کەمینەکانی ئەنجومەنی پیران دەڵێت، ئەگەر بڕیاردان لەم  جەنگە گرنگ و پێویست بوایە، ئەوا بە یەگرتووی بڕیارمان لێدەدا، بەڵام ئاشکرایە، بیرکردنەوەکان بە کاتژمێر دەگۆڕدرێن."

لە بەرامبەردا، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “هیچ یاسایەک نییە کە سەرۆک لەم بوارەدا کاری پێ بکات، پێشتریش هیچ ئیدارەیەک، کۆماری بووبێت یان دیموکرات، یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگی بە دەستووری نەزانیوە."

پڕۆژە یاساکە لەم هەفتەیەدا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت ناڕەزایەتی گەورەی کۆمارییەکانی لێ بکەوێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.