ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دەکات و تێیدا دوو پرسی گرنگی پەیوەست بە گومرگ و مووچەی خانەنشینیی کرێکاران تاووتوێ دەکات.

حکومەتی هەرێم ئاشکرای کردووە، کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لەم دوو بڕگە سەرەکییە پێکهاتووە:

بڕگەی یەکەم: گفتوگۆکردن لەسەر پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومrگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنیی "ئەسیکۆدا" (ASYCUDA)، کە لە 18ی حوزەیرانی 2026 لە بەغدا واژۆ کراوە.

بڕگەی دووەم: تاووتوێکردنی چاکسازییەکان لە بواری خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، لەگەڵ بڕیاری دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت.

سیستەمی ئەسیکۆدا چییە؟

سیستەمی ئەسیکۆدا (ASYCUDA) سیستەمێکی جیهانیی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری گومرگی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەرەی پێدراوە. ئامانج لە جێبەجێکردنی، یەکخستنی رێکارە گومرگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کەمکردنەوەی رۆتین و رێگریکردنە لە گەندەڵی و قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەکاندا.

کەمترین مووچەی کرێکاران

پرسی دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، بەشێکە لە یاسای نوێی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە رێگەیەوە مافی هێزی کار لە کەرتی تایبەتدا بپارێزێت و هاوشێوەی کەرتی گشتی شایستە داراییەکانیان بۆ دەستەبەر بکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.