ڕاستەوخۆ

ترەمپ: یۆرانیۆمی ئێران وەردەگرین و ئەگەری هەیە لەناوی ببەین

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تونددا بەرامبەر تاران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پلانیان هەیە دەست بەسەر تەواوی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاستی بەرزی ئەو وڵاتەدا بگرن و لەناوی ببەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ ستراتیژی نوێی ئیدارەکەی بەرانبەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران خستەڕوو و ڕایگەیاند: "ئێمە ئەو یۆرانیۆمە بەدەستدەهێنین. پێویستمان پێی نییە و نامانەوێت، ئەگەری زۆرە دوای وەرگرتنی لەناوی ببەین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین لەناو ئێراندا بمێنێتەوە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، واشنتن بە وردی چاودێری چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران دەکات و هۆشداریی توندیشی دا کە ئەگەر پێویست بکات، هێزی زیاتر و ڕێکاری زۆر توندتر لە دژی ئێران دەگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بخاتە مەترسییەوە.

ئەم لێدوانە توندانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گەیشتووەتە لووتکە.

 پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) چەندین جار نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئاستی نزیک لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەربڕیبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.