ڕاستەوخۆ

ئەمریکا: 10ملیۆن دۆلار دەدەین بە هەر کەسێک زانیاریمان پێبدات لە بارەی سەرۆکی کەتائیبی حزبوڵای عێراقەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری، خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار دەدەن بە هەر کەسێک زانیارییان پێبدات لە بارەی ئەحمەد ئەلحەمیداوی، سەرۆکی کـەتائیبی حــزبــوڵای عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی ئه مریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەلحەمیداوی سەرکردایەتی هێرشەکانی سەر دامەزراوە دیبلۆماسییەکانی ئەمریکای کردووە، به درێژایی ساڵانی ڕابردووش بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمریکا له عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلحەمیداوی تۆمەتبارە بە کوشتنی خەڵکی مەدەنیی بێتاوان و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکی و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.