ڕاستەوخۆ

ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەکی زیاتر بە ئۆکرانیا دەربڕی

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی ناوخۆیی ئۆکرانیا، ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی پارچەی یەدەگ و چەکی زیاتر دەربڕی.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە شوباتی ٢٠٢٢وە ئەمریکا بە بڕی ٦٥ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە، ئۆکرانیاش بە بڕی یەک ملیار دۆلار چەک و یەدەگی سەربازی لە ئەمریکا کڕیوەتەوە.
ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی بەرگریی DSCA کە دەزگایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایە، ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی پارچەی یەدەگی IX و ئامێرە پەیوەندیدارەکان دەربڕیوە کە مەزەندە دەکرێت بە بڕی ١٨٩ ملیۆن دۆلار بێت.
ئاژانسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئۆکرانیا پێویستی بە زیادکردنی توانای پشتیوانی ناوخۆیی خۆی هەیە بۆ پاراستنی بەکارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکانەی لەلایەن ئەمریکاوە بۆیان دابینکراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پارچە یەدەگ و ئامێرانەی دابین دەکرێن ڕێژەی بەکارهێنانی چالاکانەی سیستەمەکان لە بەرەکانی شەڕدا زیاد دەکەن و پشتگیری لە تواناکانی بەرگریی ئۆکرانیا دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.