وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا، هەڵوێستی توندی خۆی بەرانبەر هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان راگەیاند و هێرشهكانی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق ناوبرد.
تۆمی پیگۆت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن.
دهشڵێ، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی عێراقە و تێکچوونی سەقامگیریی ناوچەکەی لێ دەکەوێتەوە.
لە ئەنجامی دوو هێرشی شەوی ڕابردو بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان كه به موشهكی بالیستیكی ئێرانی ئهنجامدران، شەش پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.