ڕاستەوخۆ

ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە پاکستان دادەخات

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتیی، باڵوێزخانەکەی لە پیشاوەری پایتەختی پاکستان دادەخات.

وەزارەتەکە ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه‌، بەهۆی هێرش و خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی پاکستان و هەڵکوتانەسەر باڵوێزخانەکەیان لەو وڵاتە، بۆ ماوەیەکی کاتی و تا هێوربونەوەی بارودۆخەکە، باڵوێزخانەکەیان دادەخەن.

داواشی له‌ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی خۆی كردووه‌، كه‌ مانەوەیان لە باڵوێزخانەکە پێویست نییە، لەپێناو پاراستنی گیانیان پاكستان جێهێڵن و بگەڕێنەوه‌ ئه‌مریكا.

 لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمریکا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ڤیزەی لە پاکستان وەستاندبوو، هۆشداریشی دابووە فەرمانبەرانی لە ئەگەری هەر جۆرە بارودۆخێکی نەخوازراو، پێویستە ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.