سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئهڵمانیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری وڵاتهكه کۆبوەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژاڤا گوندەم، ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا لە کۆشکی بەلەڤیۆ لەگەڵ فرانک ڤۆڵتەر کۆبووەتەوە، بڕیارە لەگەڵ وەزیری وزە و ئابووری ئەو وڵاتەش کۆبوونەوە ئەنجامبدات.
بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، مەبەست لەم سهردانهی شەرع بۆ ئهڵمانیا تاوتوێکردنی پرسی گەڕانەوەی هاوڵاتییانی سوری و نۆژەنکردنەوەی سوریایە.
بڕیاربوو سەردانەکەی شەرع بۆ ئەڵمانیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، بەڵام دواخرا بۆ مانگی ئازار.