بەهۆی پۆستێکی دژی ئیسرائیل، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هەژماری تایبهتی ئیسماعیل قائانی فهرماندهی فهیلهقی قودسی ئێرانی سڕییەوە.
قائانی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندبوو، نەتانیاهۆ خەونی بە فراوانکردنی پشتێنەی ئەمنی لە ناوچەکەدا دەبینی، بەڵام ئاگری ژیرانە و بوێرانەی برایانی حزبوڵا لە باکور و ئەنساروڵا لە باشور، پەردەی لەسەر بەڵێنە درۆینەکانی ئهو ڕژێمه بۆ دانیشتوانی لادا.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، دەبێت ئیسرائیل و ئەمریکا، خۆیان لهگهڵ ئهم ریتمه نوێیهی ناوچهكه رابهێنن.
دوای چەند خولەکێک لەم پۆستە، تۆڕی ئێکس هەژماری تایبەتی قائانییان سڕییەوە.