گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، گەروی هورمز ڕاستییەکی جیۆپۆلیتیکی و بەخشیشێکی خوداییە و دەبێت وڵاتەکەی بەپێی پێویست سوود لەو دەروازە ستراتیژییە وەربگرێت.
فاتمە مهاجرانی، لە لێدوانێکی سەبارەت بە گرژییە سەربازییەکان دەڵێت، گومانمان لە باڵادەستیی سەربازیی ئامریکا و ئیسرائیل نییە، بەڵام دەسەڵات و شکۆی ئێمە لەوەدایە کە 10 هێندەی ئەوەی دوژمنان پێشبینییان دەکرد، خۆڕاگڕ بووین.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتهكهی تا هەر کاتێک پێویست بکات لەسەر سیاسەتی بەرگری بەردەوام دەبێت.
مهاجرانی جەختی لەوەکردەوە، نەیارەکانیان دەیانەوێت دەستکەوتەکانی 47 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی بکەنە ئامانج، بەڵام تاران لە ڕێگەی بەکارهێنانی پێگەی جوگرافی و توانای خۆڕاگرییەوە بەرەنگاری ئەو هەوڵانە دەبێتەوە.