ئێران كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمزی به ڕووی جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی ڕاگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، تا كۆتایی ئاگربه‌ست گه‌روی هورمز به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆستێكدا ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونیان به ئاگربه‌ستی لوبنان، گه‌روی هورمزیان به ڕووی جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی كرد‌ووه‌ته‌وه و تا كۆتایی ئاگربه‌ستیش به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاند: بۆ تێپه‌ڕبون به گه‌روی هورمزدا، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی و ڕێكخراوی به‌نده‌ره‌كانی ئێران بكرێ و كه‌شتییه‌كان ده‌توانن به ڕێڕه‌وی دیاریكراودا تێپه‌ڕن.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكدا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئێران كرد بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، به‌ڵام گوتی، گه‌مارۆی ئه‌وان بۆ به‌نده‌رەكانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به ڕێژه‌ی له 10% دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 89 دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 84 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
