ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: سیستمی ئێستای جیهان پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: جیهان لە پێنج زلهێز گەورەترە، هەروەها، وڵاتەکەمان دەیەوێت ببێتە کلیلی چارەسەری قەیرانەکان و هۆشداریش لە گواستنەوەی جەنگ بۆ وڵاتانی دراوسێ دەدەین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی بەشداری لە کۆنگرەی ئەنتاڵیا ڕایگەیاند: سیستمی جیهانی پێویستی بە گۆڕانکارییە، چونکە ئەمڕۆ جیهان لەناو ململانێی زلهێز و لاوازەکاندایە و مافەکانی مرۆڤ بە ئاشکرا پێشێل دەکرێن.

سەبارەت بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەردۆغان گوتى: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا 73 هەزار فەلەستینی گیانیانلەدەستداوە و دەبێت جیهان بزانێت ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئاشتی لە ناوچەکەدا بەدی نەیەت.

هەروەها، دەشڵێت: ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی پاکستان دەکەم لەبارەى نزیککردنەوەی ئێران و ئەمریکا و هێنانەدی ئاگربەست، هاوکات، لەسەر ئاستی ناوخۆى وڵاتەکەشمان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی پێکەوە کارمان بۆ سەرخستنى پرۆسەی ئاشتی کردووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا باسیلەوەکرد: نابێت جەنگ لە سوریاوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بگوازرێتەوە و ئێمە پشتیوانیمان لە ئەحمەد شەرع کردووە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن لەو پشتیوانییە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.