ڕاستەوخۆ

ئێران ژێرخانەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک دەکاته‌ ئامانج

reset font size increase font size

ئێران ژێرخانەکانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی لە ناوچەکەدا وەک ئامانجی ڕەوا ناساند بۆ ئەوەی هێرشیان بکاتە سەر.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی تەسنیم، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت تاران ستارلینک بەوە تۆمەتبار دەکات خزمەت بە بەرژەوەندییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا دەکات.

بە گوێره‌ی زانیارییەکان، ئامانجەکان بریتین لە وێستگەکانی زەوی و ناوەندەکانی دابەشکردنی داتا  کە لە وڵاتانی دراوسێی وەک ئیمارات، بەحرەین و کوەیت جێگیرکراون.

دەسەڵاتدارانی ئێران هۆشدارییانداوە، هەرجۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ئەم تۆڕەدا بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە هەژمار دەکرێت، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان بە هەڵمەتێکی فراوان کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەکانی ستارلینک لە ناوخۆی وڵاتدا و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی بەکاری دەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.