ڕاستەوخۆ

ئێران چوار ژنە چالاکوانی دەستگیرکرد

reset font size increase font size

ئاژانسی هەرانا بڵاویكرده‌وه‌، چوار ژنە چالاکوانی ئێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوەختە دەستگیراون و بەرەو شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، لە 2ی نیسانی ئەمساڵدا نەسرین ستوودە، ژنە چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ و پارێزەر بەبێ بوونی ئاگاداری پێشوەختە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستگیرکراوە و سەرجەم کەلوپەلە ئەلکترۆنییەکانیشی دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەریەک لە مینوو ئەندەخاس كه‌ هاوڵاتیی بەهاییه‌ لە شاری ساری و مەهسا ستوودەی تەمەن 25 ساڵەی دانیشتووی شاری شیراز، ماندانا ستوودە و هاوژینەکەی بەناوی بێهزاد بەسیری لەلایەن دەزگای ئیتڵاعات و هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکراون و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراونەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەم چوار ژنە چالاکوانە نازانرێت و شەپۆلی دەستگیرکردن و ڕفاندنی چالاکوانان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشان دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.