ڕاستەوخۆ

ڕاپرسییەک: 70%ـی ڕووسەکان توندوتیژی و جیاکاری دژی ژنان بە پرسێکی گرنگ دەزانن

reset font size increase font size

ڕاپرسییەکی نوێ لە ڕوسیا دەری دەخات کە ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە، بابەتەکانی پەیوەست بە جیاکاری و توندوتیژی دژی ژنان وەک پرسێکی سەرەکی و گرنگی کۆمەڵگەکەیان دەبینن، بەڵام ڕەخنەی توندیش لە بێدەنگیی حکومەت دەگیرێت.

بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی (ڕووشان فیڵد) لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ئەنجامدراوە، لەسەدا 70ـی هاوڵاتیانی ڕووسیا پێیان وایە پرسی گوشار، جیاکاری و توندوتیژی دژی ژنان بابەتێکی ئێجگار گرنگە.

ئەم ڕێژەیە لەناو ژناندا بەرزترە و دەگاتە 80%، هاوکات لەناو گەنجانی تەمەن 18 بۆ 29 ساڵیشدا 79%ـی بەشداربووان هاوڕان لەسەر گرنگیی پرسەکە.

لە بەرانبەردا 30%ـی بەشداربوانی ڕاپرسییەکە ئەم بابەتانە بە بێ‌بایەخ دەزانن، کە بەپێی داتاکانی ناوەندەکە، زۆربەیان پیاوانی تەمەن 45 بۆ 49 ساڵانن و خاوەنی داهاتی بەرز و خوێندنی باڵان.

ناوەندی (ڕووشان فیڵد) ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای هۆشیاریی بەرزی کۆمەڵگە و گرنگیی بابەتەکە، حکومەتی ڕووسیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ کەمکردنەوە یان چارەسەرکردنی ئەم کێشانە نەناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2020ـەوە توندوتیژیی خێزانی لە ڕوسیا بە فەرمی لە یاسای سزاداندا وەک "تاوان" نەهێڵدراوە و دەوڵەت تەنیا بە سزای دارایی (غەرامە) ڕووداوەکان کۆتایی پێدەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان