ڕاستەوخۆ

ئێران هەڕەشەی وەڵامێکی "وێرانکەر" لە ئەمریکا دەکات

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەڕەشەیان کرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وەڵامێکی " وێرانکەر" بەدوای خۆیدا دێنێت و باجێکی قورس دەسەپێنێتە سەر واشنتۆن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە که‌ لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگاکانی سیستان و بەلوجستان و هۆرمۆزگان، هێزە چەکدارەکانی ئێران گورزی کوشندە و وێرانکەر لە نەیاری ئەمریکی دەوەشێنن، و هەرچەندە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوام بن لە چالاکییە دوژمنکارییەکانیان، ئەوا زیان و باجێکی گەورەتر دەچێژن.

جەختیشی لەوە کردەوە لەوەش کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە مافەکانی گەڵی ئێران پاشەکشە ناکەن و بڕیاریان داوە تێچوویەکی قورس بەسەر ئەمریکادا بسەپێنن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.