ڕاستەوخۆ

ئێران هۆشداری تووند دەداتە سوریا و وڵاتانی کەنداو

reset font size increase font size

 ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، لەزاری بەرپرسانی ئێرانەوە لەبارەی بوونی شارەزایانی بیانی لە سوریا و وڵاتانی کەنداو هۆشداری دەدەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی، شارەزایانی بیانی لە چەندین ناوچەی هەستیاری دیمەشق جێگیر کراون، کە دیارترینییان ناو هۆتێلەکان و کۆمەڵگەی کۆشکی کۆمارییە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران هۆشداری تووندی بە هەردوو وڵاتی بەحرەین و ئیمارات داوە و جەختی کردووەتەوە بەکارهێنانی دامەزراوە مەدەنییەکان بۆ حەواندنەوە و جێگیرکردنی هێزە بیانییەکان، وادەکات ئەو پێگانە ببنە ئامانجی هێرشەکانیان.

ئاشکرایکردووە، بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی یەعڕوبیەی سەر بە پارێزگای حەسەکە بە موشەک هێرشیکرایە سەر و سەرچاوە ئەمنییەکانیش دەڵێن، موشەکەکان لە عێراقەوە ئاراستە کراون.

هاوکات، لایەنە پەویەندیدارەکانی حکومەتی سوریا هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی ناوچەکە، کە لە کاتی بیستنی دەنگی هەر تەقینەوەیەکدا دەستبەجێ لەناو باڵەخانە و پەناگەکاندا خۆیان حەشار بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.