وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگهیاند، تهواوی ناوەندە ئابورییەکان دەکەنە ئامانج
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگهیاندووه، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەندەرەو ناوەندە ئابورییەکانی ئێران، ئهوكات هیچ بەندەرێک لە کەنداودا ئاسایشی نابێت و هەموو ناوەندە ئابورییەکانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا باڵادەستیی هێز لای ئێرانە و سێنتکۆم، دەیەوێت ناوەندە ئابوورییەکانی ئێران بکاتە ئامانج.
پێشتر، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاندبوو، کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئێران، لەنێو لەنگەرهکان و بەندەرە ئابورییەکانی ئێراندا خۆیان حەشارداوە.
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەم بانگەشەیەی فەرماندەی سێنتکۆم، بە ناڕاست ناودەبات و گوتی، هێزە دەریاییەکانی ئێران بەهێزتر لەوەی خۆیان لە ناوەندە مەدهنی و ئابورییەکان حەشار بدەن.