بەرپرسێکی باڵای ئێران ئاشكرای كردووه، نامه‌یه‌كی چه‌ند خاڵییان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌ده‌ست گه‌یشتووه و تاوتوێی ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی عومانه‌وه چه‌ند خاڵ و پێشنیازێكی بۆ ناردوون، له ئێستادا خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ن بۆ نامه‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
دوێنێ 23-3-2026 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی باسیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه.
هه‌ر دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و واده 48 كاتژمێرییه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی دیكه درێژكرده‌وه، كه بۆ ئێرانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز بكاته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ئێران ڕه‌تیانكرده‌وه هیچ جۆره گفتوگۆ و دانوستانێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بوبێت و ڕایانگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌هۆی ترسیان له كاردانه‌وه‌ی ئێران هێرشی سه‌ر ویێستگه‌كانی كاره‌بایان دواخستووه.