ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی ئه‌مریكاوه فه‌رمانده‌یه‌ك و چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌یان كوژراون.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ 24-3-2026 له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد، سەعد به‌عێجی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان له ئه‌نبار كوژراون.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه و هاوڕێكانی له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ئاسایی خۆیاندا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، بۆیه هێرشه‌كه‌ی به "ترسنۆكانه" ناوبردووه.
حه‌شدی شه‌عبی، هێرشه‌كه‌ی به "به‌زاندنی ئاشكرای سه‌روه‌ریی عێراق" ناوبردووه و ده‌شڵێت "ئەم کارە سوکایەتییکردنە بە خوێنی ڕۆڵەکانی عێراق و پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە."