ڕاستەوخۆ

ئێران: لە رۆژی لەدایکبوونی تڕەمپدا ڕێکەوتن واژۆ ناکەین

reset font size increase font size

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، تاران هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پێشنیازی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران نەداوە و پڕۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ دەقەکە بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی فەرمیی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردوەتەوە، لەم کاتەدا لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی ورد بۆ لایەنە سیاسی، یاسایی و تەکنیکییەکانی پێشنیازەکە دەکرێت. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە رەهەندە جیاوازەکانی ڕێککەوتنەکە لەسەر ئاستی پسپۆڕان و بڕیاربەدەستان لە تاوتوێکردندایە و سەرجەم لێکەوتە ئەگەرەکانی بە وردی هەڵدەسەنگێندرێن.

جێی باسە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنە ئەگەرەییەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە رۆژی شەممەوە بووە ڕۆژەڤی میدیا جیهانییەکان، دوای ئەوەی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە نێوەندگیریی نێوان هەردوو وڵاتدا گێڕاوە، ڕایگەیاند کە پێدەچێت مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە لە "24 کاتژمێری داهاتوودا" کۆتاییان پێبێت.

دوای ئەو لێدوانە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی لەبارەی بابەتەکەوە نیشاندا و لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەس سۆشیاڵ، ڕایگەیاند، بڕیارە ڕێککەوتنەکە رۆژی یەکشەممە واژۆ بکرێت.

بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران دژ بەو لێدوانانە وەستایەوە و ڕایگەیاند، پڕۆسەی واژۆکردنەکە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەناچێت.

 سوپای پاسداران رەخنەی لەوە گرت کە ترەمپ "پێداگرییەکی نائاسایی" دەکات بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە دەستبەجێ واژۆ بکرێت، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.