وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌تده‌كاته‌وه له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌یان و ڕاده‌ستكردنی به ئه‌مریكا.
ئیسماعیل به‌قایی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگه‌یاند، یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌یان، به‌های تایبه‌تیی هه‌یه و سه‌روه‌رییانه، به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ بارودۆخێكدا ڕه‌زامه‌ندییان نه‌داوه بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به به‌شێك له سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی خۆی ده‌زانێت، هه‌ر پیشنیازێكیش بۆ ڕاده‌ستكردن و گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه.
دوێنێ 17ـی نیسانی 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی گوت، هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌یان ڕاده‌ستی ئه‌مریكا بكەن و بگوازرێته‌وه بۆ دەرەوەی ئەو وڵاته.