ڕاستەوخۆ

ئێران شەش مەرجی نوێ بۆ کردنەوەی گەروی هورمز دەخاتەڕوو

reset font size increase font size

لەگەڵ بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عوممان بۆ کردنەوەی گەروی هورمز بەڕووی بزووتنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا، تاران شەش مەرجی نوێی بۆ کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە خستەڕوو.

محەمەد باقر زولقەدەر، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕایگەیاند کە بۆ کردنەوەی گەرووەکە، پێویستە ئەمریکا سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی بوەستێنێت، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت و هێزە سەربازییەکانی لە دەوروبەری سنوورەکانی ئێران بکێشێتەوە.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئێران قەرەبووی ئەو زیانانە وەربگرێتەوە کە بەهۆی جەنگەوە پێی گەیشتووە، پارە بلووککراوەکانی ئازاد بکرین، و هێرشەکانی سەر هاوپەیمانەکانیشی بوەستێنرێن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.