ئیلهام ئەحمەد له پهرلهمانی ئهوروپا داوایكرد، وڵاتانی ئهوروپا له دهستووری نوێی سوریادا چاودێری مافهكانی كورد بكهن.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەریی رۆژاڤا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا، داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد بە وردی چاودێری پرۆسەی سیاسیی سوریا بکەن و جەختی لەوەکرد، هێشتا بەشێکی زۆر لە بەڵێنەکانی رێککەوتننامەی نێوان رۆژاڤا و حکومەتی دیمەشق جێبەجێ نەکراوە.
ئاماژەی بهوهشكرد، خەباتی کوردەکان تەنها بۆ خۆیان نەبووە، بەڵکو لە پێناو خزمەتکردنی دیموکراسی و ئازادیی لە هەموو جیهاندا بووە و کورد بە بەرەنگاربوونەوەی داعش، مرۆڤایەتیی لە مەترسییەکی گەورە رزگار کرد.
داواشی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، گوشار بکەن بۆ ئەوەی مافە رەواکانی کورد لە ناو دەستووری نوێی سوریادا جێگیر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەدا، تیشکی خستە سەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق و وتی، پڕۆسەی تێكهڵبوونی دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکان رووبەڕووی چەندین کێشە بووە.