سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێشتا کێشەکانیان لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە و کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانیان کردووە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەدا لە ئۆرشەلیم گوتی، فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانیان کردووە، بەڵام ئیسرائیل هێشتا لەگەڵ ئێراندا "کارەکانی تەواو نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان دان بە سووربوونی ئیسرائیلدا دەنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و "بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی دژی دەمارگیرییەکی دڕندانە".
نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا "تەواوی شارستانیەتی ڕۆژئاوا لەسەر شانیان هەڵدەگرن".