کاربەدەستانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە، تەلئەبیب بەتەواوی خۆی ئامادە دەکات بۆ هەر ئەگەرێکی هەڵگرساندنی جەنگ لە دژی ئێران.
ئاژانسی ئاکسیۆس لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاسکرایکردووە، کە ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری شکستی دیبلۆماسییە، کە لەو ئەگەرەشدا، جەنگێکی گەورە لە ناوچەکەدا هەڵدەگیرسێت.
ئاماژهیان بهوهشكردووه، ئامادەکارییەکان لەماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا تەواو دەبن.
ئەو بەرپرسانهی ئیسرائیلی باسیان لهوهكردووه، هەر کردەوەیەکی سەربازی ئەمریکا، هێرشێکی ئاسایی نابێت، بەڵکو جەنگێکی راستەقینە و گشتگیردەبێت، هەموو دامەزراوە ئەتۆمی و ژێرخانە مووشەکییەکانی ئێران دەگرێتەوە، ئەگەر هەیە دەزگا ئەمنییەکانیش بگرێتەوە.