وهزیری بهرگری ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر حکومەتی ئێران دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، تا بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەکانیان و سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبن.
ئیزرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکانیان لێدانی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و بەسیج و بەرپرسانی ڕژێمە، تا دەرفەت بۆ گەلی ئێران بڕەخسێت ئەو سیستمە بڕوخێنن.
لەلایەکی دیکەوە، ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئێران، تا ئێستا بە هەزاران سەرباز و فەرماندەی سوپای پاسداران کوژراون.
زەمیر گوتی، هیچ کەسێک پارێزراو نییە و دەستی سوپای ئیسرائیل دەگاتە هەر لایەنێک کە بیەوێت زیان بە هاوڵاتیانمان بگەیەنێت.