وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەدرێژایی ڕووباری لیتانی لە باشوری لوبنان، ناوچەی ئەمنیی ڕادەگەیەنن و سوپای ئیسرائیل بۆ هەمیشە لەو ناوچەیەدا دەمێنێتەوە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتەکەی گوتی، بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە ناوچەکانی باشوری لوبنان دەمێننەوە و بەردەوامدابن لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی سەرجەم هێزە سەربازیی و موشەکییەکانی حزبوڵا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 600 هەزار ئاوارەیەی کە لە ناوچەکانی باشوری لوبنانن، بۆیان نییە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان تاوەکو سوپای ئیسرائیل دڵنیا دەبێتەوە لە پارێزراو بوونی ناوچەکە.
گوتووشیەتی، هاوشێوەی گوندەکانی فەڵەستین گوندەکانی سنوری باشوری لوبنانیش دەڕووخێنن و ئەم کارەش لەپێناو ئاسایشی ئیسرائیلدا دەکەن.
سوپای ئیسرائیل، لە 16ـی ئازاری ئەمساڵەوە، دەستی بە ئۆپراسیۆنی زەمینی کردووە لە باشوری لوبنان و لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەشیدا پێنج پردی سەرەکی بە یەکگەشتنی لەسەر ڕووباری لیتانی ڕووخاند.