ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: ئامادەین لە هەر ساتێکدا بێت بە هێزێکی زۆرەوە بگەڕێینەوە بۆ ناو جەنگەکە

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامادەن لە هەر ساتێکدا بێت بە هێزێکی زۆرەوە بگەڕێنەوە بۆ ناو جەنگەکە و لە لوبنانیش بەردەوام دەبن لە شەڕ.

ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرەڕایی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، لەگەڵ حزبوڵڵا لە دۆخی ئاگربەستدا نین و بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لەناو خاکی لوبناندا.

زەمیر، لە کاتی سەردانی بۆ ناوچەی (بنت جوبەیل) لە باشوری لوبنان بە سەربازانی وڵاتەکەی گوت، "ئێمە لەگەڵ حزبوڵڵا لە ئاگربەستدا نین و بەردەوام دەبین لە شەڕ لەم بەرەیەدا و ئێرە ناوچەی سەرەکیی ململانێکانمانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرقاڵی شەڕێکی سەخت دەبن لە لوبنان دژ بە چەکدارانی حزبوڵڵا کە لە لایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

لە بارەی ئاگربەست لەگەڵ تاران جەختی کردەوە، "لەگەڵ ئەوەی لە دۆخی ئاگربەستدان لەگەڵ ئێران، بەڵام ئامادەن لە هەر ساتێکدا بێت بە هێزێکی زۆرەوە بگەڕێنەوە بۆ ناو جەنگەکە".

لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ بەردەوامیی هێرشەکانیان بۆ سەر حزبوڵڵا لە لوبنان لە کاتێکدایە، حکومەتی ئێران ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی خاڵەکانی ئاگربەست و ئاستەنگ لە بەردەم دانوستانەکان ناوی دەبات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.