ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەنگۆی ڕێککەوتنی کاتیی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە و رایگەیاند، هیچ بنەمایەکی نییە و ئامانجی سەرەکی ئێران کۆتاییهێنانە بە سزاکان.
ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی سەرقاڵی داڕشتنی دیدگاکانی خۆیەتی بۆ خولی داهاتووی گفتوگۆکان کە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو دەست پێ بکات.
گوتیشی، تاران رێگە نادات هیچ لایەنێک مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت و هەرگیز وشەی تەسلیمبوون قبوڵ ناکەن.