ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێت، بە هۆکاری لەبەرچاوگرتنی ناوچەکە و دۆخی نەخوازراو گشت چالاکییەکانی بۆ ئەمڕۆ هەڵوەشاندەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، وێڕای پیرۆزبایی 35ـەمین ساڵیادی راپەڕین، بە کۆتا گەیشتنی ئامادەسازییەکان بۆ چالاکی هەمەجۆر و بەرز و زیندوو ڕاگرتنی ئەم ڕۆژە، بەڵام چالاکییەکانمان هەڵوەشانەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکدا هۆکاری هەڵوەشانەوەی چالاکییەکان، بۆ لهبهرچاوگرتنى رهوشى تێكڕاى ناوچهكه و ئهو دۆخه و شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە گەڕاندوەتەوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا، هیوای خواست له ساڵى ئاییندهدا له فهزایهكى ئازاد و هێمن و له وڵاتێكى سهرڕێژ له ئاوهدانى بتوانرێت یادەکە بکرێتەوە.