وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کیێڤ دوایین پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمۆنوێڵتی وڵاتانی سەربەخۆ كه پێشتر بهشێك بوون له یهكێتی سۆڤیهت دەپچڕێنێت و ژمارەیەک ڕێککەوتن هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئاندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، بە دەستپێشخەری وەزارەتی دەرەوە، کابینەی وەزیرانی ئۆکرانیا 116 ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی هەڵوەشاندەوە کە لەنێوان حکومەتی ئۆکرانیا و حکومەتەکانی ڕوسیا و بیلاڕوس و هەروەها لەناو ڕێکخراوی سی ئای ئێسدا واژۆکراون.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئۆکرانیا دەبێت بەگوێرەی بارودۆخی "تەلارسازی نوێی ئەمنی لە کیشوەری ئەوروپا" مامەڵە بکات، هەر بۆیەش دەبێت کیێڤ دوا پەیوەندی یاسایی خۆی لەگەڵ مۆسکۆ، مینسک و سی ئای ئێس بپچڕێنێت.