میدیاکانى ڕووسیا بڵاویانکردەوە، لە ماوەى نێوان 11ـى ئازار تا 3ـى ئەم مانگە لە ڕێگاى 347 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشیکردووەتە سەر ڕووسیا و لەوانەش 337 یان تێکشکێندراون.
لە هەواڵەکەشدا هاتووە، ئۆکرانیا لەوماوەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان ئاڕاستەى هەریەکە لە ناوچەکانى ئەدیگیا، کریمیا، کلمیکیا، تامبۆڤ، تڤێر، سمۆلێنسک و نۆڤگۆرۆد و مۆسکۆ کردووە.
دەشڵێن، تەنها شەوى ڕابردوو شەوی ڕابردوو هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە کە ئاڕاستەى مۆسکۆ کرابوون و بەهۆیەوە هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی ڤنوکۆڤۆ و شێرمێتیڤۆ گەشتەکانیان ڕاگرت.
