محه‌مه‌د ئۆجالان، ئاشكرای كرد، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجالان پێی گوتووه، پڕۆژەی نوێی بۆ هەر چوار پارچەکەی کوردستان ئامادە کردووە.
محه‌مه‌د ئۆجالان، برای عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له دیداری 26ـی شوبات له‌گه‌ڵ براكه‌ی، كه تێیدا عومەر ئۆجەلانی پەرلەمانتاری دەم پارتیش ئامادەی بووە، عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕه‌خنه‌ی توندی له توركیا گرتووه و گوتویه‌تی "ده‌وڵه‌ت ته‌نها قسه ده‌كات و هیچ هه‌نگاوێكی كرداریی بۆ پڕۆسەی چارەسەریی نه‌ناوه".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا عه‌بدوڵا ئۆجالان به براكه‌ی گوتووه، دانپێدانان بە بوونی کورد بە ته‌نها بەس نییە و دەبێت ناوەڕۆکی ئەم ناسنامەیە بە هەنگاوی یاسایی پڕ بکرێتەوە.
عه‌بدوڵا ئۆجالان داوای له خه‌ڵكیش كردووه، چاوەڕوانی دەوڵەت نەبن و لە هەموو شارەکاندا پەرە بە ڕێکخراوەیی خۆیان بدەن، چونکە بە بڕوای ئەو، بەبێ بەهێزکردنی ئیرادەی جەماوەری، هیچ چارەسەرییەک نایەتە پێش.