عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی ناوهڕۆكی دیدارهكهیانی لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجالان ئاشكراكرد كه رۆژی 28ی شوباتی ئهمساڵ لهگهڵیدا ئهنجامیاندا و دهڵێ، ئۆجالان گوتویهتی، پێگهی من پێگهی كورده و ئازادبوونی منیش به مانای ئازادبوونی گهله.
دیدارهكه به ئامادهبوونی عومهر ئۆجالان و حامیلی یەڵدرم و عومەر خەیری کۆنار و ئەرگین ئاتابای و مەحمود یامالاک ئەنجامدرا كه دوو كاتژمێری خایاندووه.
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە چاوپێکەوتنێکدا لهگهڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگهیاند، ئۆجالان گوتی، مافی هیوا گرنگە لە پەرلەمان باسی من کراوە، بێگومان پێگهی من گرنگە و دەبێت ڕوون بکرێتەوە، پێگهی من، هاوکات پێگهی کوردە، ئازادبوونی من لێرە، ئازادبوونی گەلە، ئازادبوونی گەلیش، ئازادبوونی منە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەم ڕووەوە هەموارکردنەوەی یاسایی هەبێت، نەک تەنها تایبەت بە خۆی، بەڵکو چەند جارێک تیشکی خستەسەر گرنگیی مافی هیوا".
عومهر ئۆجالان باس لهوهدهكات لە دیدارەکەدا ئۆجالان چەندین بابەتی هەڵسەنگاندووه، بابەتی ئێران و سوریا و عێراقی هەڵسەنگاند و پێشبینییەکانی خستەڕوو، گوتی، "پێویستە گەلی کورد و ڕێکخراوەکان ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر، چونکە عێراق لەدەستچووە و سوریا هەڵوەشاوەتەوە، گەر ئێرانیش ڕەچاوی دۆخەکە نەکات و دیموکراتیک نەبێت، دەستوەردان لە ئێران دەکرێت. ئێمە لە قۆناغی دووەمی دەستوەردانەکانین. دەستوەردانی یەکەم لە شەڕی دوانزە ڕۆژە دەستی پێکرد. دەستوەردانی دووەمیان فراوانترە، لە جوگرافیایەکی فراوانتر تەشەنەی کردووە و دەستوەردانێکی گەورە دەکرێت".